راگەیاندنی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات بە بۆنەی دیاردەی ژن‌کوژی

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان 
ژنان و پیاوانی پێشكەوتنخواز
ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات ژن كوژی بە هەر بیانو و پاساوێک مەحكووم دەكات.
مەسەلەی ژن كوژی سەرچاوەگرتوو لە بیری تەسكی پیاوسالاری و نیشانەی ئیرتجاع و دواكەوتووی كۆمەڵگایە و ئەم دیاردەیە لە سەرتاسەری جیهان و بە تایبەت لە وڵاتانی دواكەوتوو و خاوەن یاسای دژە ژن وەك ئێران نە تەنیا لە گەڵ بەرەو پێش چوونی جیهان و كۆمەڵگای مرۆڤایەتی رەنگی نەگۆڕیوە بەڵكوو زۆر جاران یاساكانی دژە ژن سەرەڕای هەوڵی بێ وچانی چالاكانی مافەكانی ژنان ،ئەم مەیدانەی بۆ بە یاسایی كردنی ئەم چەشنە لە  تاوان خۆش كردووە و بە داخەوە هەواڵی ناخۆشی كوشتن و فرێدان و دۆزینەوەی تەرمی ژن، بە بیانووی جۆراوجۆر  بووەتە هەواڵێكی روتینی رۆژانە.
ئێمە وەك ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات لە رێگەی ئەجێندا و دورنمای كاری خۆمان و لە رێگەی ئەم راگەیەندراوەوە جارێكی دیكە هەموو توندوتیژیەك بەرانبەر بە ژنان لە ئەساسدا مەحكووم دەكەین و نارەزایەتیمان بە  كوشتنی ژنان و بەتایبەت كوشتنی دوایین قوربانیانی ئەم دیاردەیە لە كوردستان  بەرز دەكەینەوە و داوامان لە هەموو چالاكان و یەكسانیخوازان ئەوەیە وەك هەمیشە دەنگی ئێعترازیان بەم دیاردە قیزەونە بڵیند بكەن و بە هەر شێوازێكی گونجاو رێگە نەدەن ئەم نیشانەیە لە كۆنەپەرەستی، ناسنامەیەی كوردستان خەوشەدار بكات و هەوڵ و تێكۆشانی ئێمە و ئێوە بۆ گەیشتن بە كۆمەڵگایەكی دادپەروەر و دیموكراتیك و پێشكەوتن خواز ناهەموار بكات.

سەركەوێ بزوتنەوەی رەوای گەلی كورد
سەركەوێ بزوتنەوەی ژنان
بڕوخێت نیزامی كۆنەپەرەستی كۆماری ئیسلامی 
ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات
11/8/2017

PM:03:36:12/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 446 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌