ناوەندە ئەمنیەتییەکان پێشیان لە بەڕێوەچوونی یاری دوو یانەی کوردستان لە شاری بۆکان گرت

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، بڕیار وابوو ئێوارەی رۆژی هەینی، ٢٠ گەلاوێژ، یارییەک لە نێوان دوو یانەی وەرزشی سەرداری بۆکان و سەید سادق"کوردستانی باشوور" لە یاریگای بۆکان بەڕێوەبچێت بەڵام بە هۆی دژایەتی شورای تەئمینی شاری بۆکان کە پێکهاتووە لە "نوێنەری ناوەندە ئەمنیەتیی و ئینتزامییەکانی رژیم" و فەرمانداری شار بە بیانووی پاراستنی ئەمنیەت یارییەکە راگیرا و پێش لە بەڕێوەچوونی گیرا.

کەسایەتییەکی ناسراوی وەرزشی شاری بۆکان و ئەندامی پێشووی یانەی سەرداری بۆکان لەمبارەیەوە بە ئاسۆی رۆژهەڵاتی راگەیاند: ئەمە یەکەمجار نییە کۆماری ئیسلامی بە بیانووی جۆراوجۆر پێش لە بەڕێوەچوونی یاری وەرزشی لە کوردستان دەگرێت، چەند ساڵ لەمەوبەریش بڕیار بوو یارییەک لە نێوان یانەی پێشکسوەتانی پرسپۆلیس و پێشکسوەتانی بۆکان لە یاریگای بۆکان بەڕێوە بچێت کە ئەویش لە لایەن رژیمەوە پێشی پێ گیرا.

ناوبراو کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد: ئەمە نیشانەی ترس و دڵەڕاوکێی کۆماری ئیسلامیە لە وەرزش و لاوان.

ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەر شتێک کە ببێتە هۆی شادی و خۆشی لاوانی کوردستان لە گەڵ دژکردەوەی توندی هێزە ئەمنیەتییەکان بەرەوڕوو دەبێتەوە.



PM:12:04:12/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌