دوو وێنەگری مەهابادی لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، لە چەند رۆژی رابردوودا دوو وێنەگری مەهابادی لە کاتی گەڕانەوە لە شاری پیرانشار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری مەهابادەوە هێرشیان کرایە سەر و دەستبەسەر کران.

ناسنامەی ئەم دوو کەسە بەم شێوەیە راگەیەندراوە:
"خالید كاكەڵڵاهی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و "ناسر كاكەڵڵاهی"، تەمەن ٢٩ ساڵ.

ئەم دوو وێنەگرە کوردە ساڵی ١٣٨٦یش لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەەستبەسەر و ٤٠ رۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم گرتووخانەیەدا بوون.


AM:11:24:12/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌