ژنێک لە دیواندەرە خۆی کوشت

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، رۆژی پێنجشەممە، ١٩ گەلاوێژ، ژنێکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "فەیدە وەیسی"، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی دایە خۆکوژی و لە رێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە چەند مانگ لەمەوبەریش کوڕە ١٦ ساڵەکەی فەریدە بە ناوی "بێهنام" لە رێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردووەوە زیاتر لە شەش حاڵەتی خۆکوژی لە شارەکانی دێولان، دیواندەرە، بۆکان و سەقز راگەیەندراوە.


AM:11:13:12/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌