تەقینەوەی مین لە کوردستان قوربانی لێکەوتەوە

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە، ١٨ گەلاوێژ، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی "لوقمان حەکیمی"، ٤٦ ساڵ تەمەن، لە کێوەکانی کانی خەیارانی سەر بە شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین لە لای سەر و چاویەوە بە سەختی برینداربوو.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو ئێستاکە لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

جێگای ئاماژەیە، نزیکەی ١٧ ملیۆن مینی پوچەڵنەکراوە لە سنوورەکانی ئێران ماوەتەوە کە بەرهەمی شەڕی هەشت ساڵە ئێران وعێراقن و تا ئێستا هیچ هەوڵێکی جیددی بۆ هەڵگرتنەوە یا پوچەڵنەکردنەوەی ئەم مینانە ئەنجام نەدراوە.


PM:11:59:11/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 94 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌