کچێک لە کامیاران خۆی کوشت

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە درێژەی شەپۆلی خۆکوژییەکان لە کوردستان، رۆژی شەممە، ٢٤ پووشپەڕ، کچێکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوی "ویدا جەواهێری"، کچی عەبدوڵڵا، بە هۆیەکی نادیارەوە دەستی دایە خۆکوژی و لە رێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەند مانگێکە شەپۆلی خۆکوژی بەرۆکی بە لاوانی کورد گرتووە و رۆژ نییە لاوێکی کورد لە شارێکی کوردستان بە هۆی هەژاری لە رادەبەدەر و کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەست نەداتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی نەهێنێ.

PM:04:28:17/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 173 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌