دادستانی تاران پێنج زیندانی لاوی بە بڕینەوەی دەست سزادا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، دادستانی تاران پێنج زیندانی لاوی بە بڕینەوەی دەست سزادا.

بەڕێوەچوونی ئەم سزا نامرۆڤانەیە لە كاتێكدابوو كە شاکی ئەم تاوانبارانە دژی برینەوەی دەستیان بوون.

جێگای ئاماژەیە، رۆژی ١٤ی پووشپەڕیش زیندانییەکیتری دەستبەسەر لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی بە ناوی "ئیحسان"، لە لایەن دادگاوە بە تۆمەتی دزی سزای بڕینەوەی دەستی بۆ دیاری کرا.



PM:06:47:16/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 302 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌