دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگاداری کراینەوە، دایە خەدیجە بەهرامی، دایکی پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە و سیمای ناسراوی شاری سەقز هاوڕێی گیانبەختکردوو "پەرویز شافعی" ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

دایە خەدیجە نموونەی دایکانی شۆڕشگێڕی کوردستان بوو کە غەمی لە دەستدانی جگەرگۆشەکەی تا دوا ساتەکانی ژیانی بە کۆڵ هەڵگرت و بۆ ساتێکیش لە کۆمەڵە و ئامانجە بەرزەکانی دوور نەکەوتەوە.

بەم بۆنەوە بە ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمیسیۆنی راگەیاندنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکانی بەهرامی و شافعی و خەڵکی تێکۆشەری شاری سەقز دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.


PM:06:29:16/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 569 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌