کڕیارانی مەسکەن مێهری سنە ناڕەزایەتییان دەربڕی

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، كڕیارانی خانوی مەسكەن مێهری سنە كە زیاتر لە شەش ساڵە لە سەر وەعدە و بەڵێنی بەرپرسان چاوەڕوانی وەرگرتنی واحیدەکانیانن و لە لایەن بەرپرسانەوە گوێ بە خواست و ویستەكانیان نادرێ دەستیاندایە ناڕەزایەتی و لە بەردەم ئیداری رێگا و شارسازی سنە كۆبوونەوە.

جێگای ئاماژەیە: زۆربەی کڕیارانی خانووی مەسکەن مێهر لە شارەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستان، خەڵکی هەژار و دەستکورتن کە پاش ساڵەها دەرد ومەینەت و کوێرەوەری هەندێک پارە دەخەنە سەر یەک بۆ کڕینی واحیدێکی مەسکەن مێهر بەڵام پاش تێپەڕینی دەیان ساڵ لە مۆڵەتی تەواوبوونی پڕۆژەکە، هێشتا ناچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

PM:06:25:15/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌