رژیم و هەوڵی جێخستنی کولتورە دواکەوتووەکانی لە کوردستان

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە درێژەی پەرەپێدانی کولتورە دواکەوتووەکانی رژیم لە کوردستان، لە چەند رۆژی رابردوودا کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی جێ‌خستنی حیجاب وەک یەکێک لە فەرهەنگ و کولتورە کۆنەپەرەستەکانی لە کوردستان، پێشانگایەکی بۆ ئاشناکردن و بارهێنانی ژنان لە گەڵ چؤنیەتی بەکارهێنانی حیجاب لە پارکی مەولەوی شاری سەقز کردەوە.

جێگای ئاماژەیە، هەموو ساڵێک کۆماری ئیسلامی هەوڵێکی لەم چەشنە بۆ پەرەپێدانی زیاتری فەرهەنگ و کولتورە دواکەوتوو و کۆنەپەرەستەکانی لە کوردستان بەڕێوە دەبات.


PM:04:19:15/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌