بۆ یادی گیانبەختکردووانی "٢ی پووشپەڕ"

خالید ره‌شیدپوور    

دوێ شه‌و دایکم هاته‌ خه‌وم
سێ گوڵاڵه‌ی له‌ سه‌ر سینگی سووری دابوو
له‌سه‌ر گۆنای خه‌م داگرتووی
سێ دڵۆپی فرمێسکی گه‌ش
به‌ره‌و به‌رۆک و سه‌ر سینگی گلیان ئه‌خوارد
باوه‌شی پڕپڕ بوو له‌ گوڵ
گو‌ڵاڵه‌ی سوور
به‌ ده‌م راژا‌ندنی لانکه‌ی ئازادییه‌ وه‌
ئه‌م سروده‌ی ئه‌خوێنده‌وه‌
سێ خونچه‌یان لێ ژاکاندم
سێ باخ پشکووت
سێ ئه‌ستێره‌م لێ کوژاوه‌
به‌ڵام سێ خۆرم لێ هه‌ڵات
باڵی سێ هه‌ڵۆیان کردم
سێ ئاسمانم ته‌نییه‌وه‌
سێ کانی‌یان لێ وشکاندم
سێ روبارم لێ هه‌ڵقوڵی
سێ کورپه‌ و سێ هه‌زار هه‌زار کۆرپه‌ی ترم لێ شه‌هید که‌ن
من ئه‌م کۆرپه‌ی ئازادی‌یه
دێنمه‌ به‌رهه‌م
بڕیاره‌ و سوورم له‌سه‌ری، ئه‌بێ ئاخری په‌روه‌رده‌ی که‌م.

 



PM:08:57:28/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 633 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌