"ئێستا سنە"

جەلیل ئازادیخواز

سنە دەڵێت:
ئێستاحافز بۆمن
جاڕچیەكی مەرگە
سوهراب زێوانی گوڵەسوورەكانی
سنە
ئەم نزیكانەی نیشتمان برینە
سەعدی سارەوانی ئازار
ئەخەوان قاتڵی ئینجانەكان
چۆڕەم دێت لە بارانی خوێنا
مێژووەیەكە ماراڵێكی یاغیم
دەستێ ئاوی خەیاڵەساواكانم
لێڵ دەكات
ئێستا ژانی ڕەزێكی سووتاوم و
خەیام مرقی نۆشینی تاوداوە
لێم گەڕێن
من چیرۆكی "قەرمەتی" و
هەناسەی ئەسیری ئیشراقیم


PM:08:43:28/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌