"فاشیزم و پۆپۆلیزم"، نوێترین بەرهەمی "جەلیل ئازادیخواز" چاپ و بڵاوکرایەوە

ئاسۆی رۆژهەڵات: نوێترین بەرهەمی نووسەر و شاعیری كوردستانی رۆژهەڵات "جەلیل ئازادیخواز" لە ژێر ناوی "فاشیزم و پۆپۆلیزم" چاپ و بڵاو كرایەوە.

ئەم كتێبە، ١٤٠ لاپەڕەیە و لە سێ بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم دەكەوێتە بەرهاتنی لۆژیكی سیاسی كۆماری ئیسلامی ئێران و سەرهەڵدانی پۆپۆلیزم، ڕسكانی فاشیزم و دەسەڵاتگرتنی لە ئێراندا.

دوابەشیشی سەربەخۆییە و لە ژێر ناونیشانی "كۆمەڵە، دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی"، كە باس لە سەرهەڵدانی كۆمەڵە و پێگە و هزری ئێستای دەكات.

جەلیل ئازادیخواز نووسەر و شاعیری كوردستانی رۆژهەڵات و ئەندامی كۆمیسیۆنی راگەیاندنی كۆمەڵەیە كە خاوەن دەیان بەرهەمی جۆراوجۆرە.

كورتەیەك لە ژیان و بەرهەمەكانی بەڕێز "جەلیل ئازادیخواز":
_ یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەریوان و بەرپرسی ئەو ئەنجوومەنە لە ساڵی 1368 تا 1374
_ ئەندامی دامەزرێنەری ئەنجوومەنی ئەدەبی كوردستان لە شاری سنەو یەكێك لە بەڕێوەبەرانی و بەرپرسانی ئەو ئەنجوومەنە بووە.
_ ئەندامی دەستەی نووسەرانی هەفتەنامەی "ئاویەر” لەسنه
_ سەرنووسەری هەفتەنامەی "ئاسۆ” تا رۆژی داخستنی
_ ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری كانوونی نووسەرانی كوردستانی ئێران و وتەبێژی ئەو كانوونه
_ ئەندامی دەستەی نووسەرانی "سروه”
_ سەرنووسەری هەفتەنامەی تەواو كوردی "ڕێژاو” كە لە گەڵ یەكەم ژمارەی دا لە شاری كرماشان بە زۆر و بێ یاسا بەستیان.

بەرهەمەكانی ناوبراو:
1_ نامیلكەیەكی شیعری بۆ منداڵان بەناوی "شیوەنی هەڵەبجه” 
2_نامیلكەیەكی شیعری بەناوی چەمەری "خاكی سووتاو”
3_ "حەماسەی گێلگەمێش”، وەرگێڕاو لەفارسیەوە بۆ كوردی
4 "رئالیزم در ادبیات كردی” لەعەرەبیەوە كراوە بە فارسی
بڵاو كردنەوەی سەدان وتار و بڵاوكراوەی كوردی و فارسی.

بەرهەمە بڵاونەكراوەكانی ناوبراو:
1_چل شیعری شاملو لەگەڵ پێشەكییەكدا بە وردی، كەهەندێكی لە ئاسۆدا بڵاو كراوەتەوه
2_جوانی ناسی لەروانگەی ئادۆرنۆوه
3ـ گفتوگۆ لە ئەندێشەی هابر ماسدا
4ـ بەم بێ ئابڕویە چ لێبوردنێ
5_ دەورانی بێ تاوانی شانۆنامەكە "خەڵاتی باشترین دەقی كوردی پێدرا لە هەولێر"
6_ كۆمەڵناسی ئەدەبیات تەئلیف
7_ چاوەكانی رۆمان
8_كۆمەڵە چیرۆكێكی بیانی
9_ دوو كتێبی شیعر
10_ شیعر و هزر و كۆمەڵگا "كەكۆیەكن لە وتار و خوێندنەوه".

AM:11:34:16/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 195 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌