تەرمی دوایین قوربانی رووداوەکەی کانەی خەڵوزی یورت دۆزرایەوە

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، لە درێژەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی رووداوەکەی کانەی خەڵوزی یورت، رۆژی یەکشەممە، ٢٤ گوڵان، تەرمی دوایین کرێکاری قوربانی ئەم رووداوە دۆزرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی گوڵان، کانەی خەڵوزی "یورت"  لە شاری "ئازادشار"ی سەر بە پارێزگای گوڵستان، بە هۆی تەقینەوە تووشی داڕوخان هات کە بە پێی دوایین ئامارە بڵاوکراوەکان ژمارەی کوژراوەکانی ئەم رووداوە ٤٥ کەس راگەیەندراوە و زیاتر لە ٧٠ کەسیش برینداربوون.


PM:12:11:15/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌