کۆڕێک بۆ لێکدانەوەی بەرهەمەکانی عەباس کەمەندی لە سنە بەڕێوەدەچێت

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ناوەندی مۆسیقای سنە بە هاوكاری ئەنجوومەنی نالی زانستگای كوردستان کۆڕێک بۆ لێکدانەوەی بەرهەمەکانی هونەرمەندی کورد عەباس کەمەندی بەڕێوەدەبات.

لەم کۆڕەدا، هەر کام لە بەڕێزان حەمید حاسڵی، فەردین سادق ئەیوبی، شەهرام عەلی محەمەدی و ئیرەج بەهرام نژاد، تێبینی و لێکدانەوەی خۆیان لە سەر ژیان و بەرهەمەکانی عەباس کەمەندی پێشکەش دەکەن.

جێگای ئاماژەیە، ئەم كۆڕە ڕۆژی یەكشەممە، ۲۴ی گوڵان كاتژمێر ۱۸.۳۰ لە هۆڵی مەولەوی زانستگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

PM:08:06:14/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌