ژەهراوی بوونی خواردنی زەماوەندێک لە مەریوان بووە هۆی گیان لە دەستدانی کەسێک و نەخۆشکەوتنی ٧٣ کەسیتر

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ژەهراوی بوونی خواردنی زەماوەندێک لە مەریوان بووە هۆی گیان لە دەستدانی کەسێک و ٧٣ کەسیتریشی رەوانەی نەخۆشخانە کرد.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ژەهراوی بوونی ئەم خواردنە پاش ٤٨ کاتژمێر دەرکەوتووە.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکار و وردەکارییەکانی ئەم رووداوە ئاشکرا نەکراوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئەم رووداوە بەردەوامە.

لە ئەگەری گەیشتنی زانیاری تازە ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.


PM:07:35:14/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 925 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌