وەرگەڕانی ماشینی کۆڵبەران و کوژران و بریندار بوونی چوار کەس

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ی گوڵان، لە ئاکامی وەرگەڕانی پەیکانێک کە سەرنشینەکانی کۆڵبەر بوون، لە جادەی تەتەی سەر بە شاری مەریوان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی: هادی شیروانی و ئیدریس مورادی گیانیان لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

شایانی باسە، ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی ئاوایی بلچەسووری مەریوانن.

PM:07:24:14/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 251 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌