هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر خەڵکی "ئەسراوا"ی مەریوان

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم وێرای هێزی تایبەتی رژیم کە لە شاری سنەوە نێردرابوو، هەڵیانکوتایە سەر خەڵکی گوندی "ئەسراوای"ی سەر بە ناوچەی مەریوان و لە نێوان خەڵکی ئەو ناوچەیە و ئەو هێزانەدا پێکدادان هاتە ئاراوە کە لە ئاکامدا چەندین شارۆمەند دەستبەسەر کران و چەندین شارۆمەندی دیکەش بە سەختی بریندار بوون کە چەند مێرمنداڵیش لە ناو بریندارەکاندا دەبیندرێ.

ناسمانەی بەشێک لە دەستبەسەر کراوانی ئەم ڕووداوە بریتییە لە:
خەدیجە شەریفی، سیروان ئەحمەدی، ڕزگار ئەحمەدی، جەماڵ مەحموودی.

ناسنامەی چەند کەس لە بریندارەکانیش بریتییە لە:
ئیسماعیل عەزیزی، مەحموود ڕەشیدی و عەلی مەحموودی.

جێگای ئاماژەیە، ئەم پێکدادانە پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ئەو گونده بە هەوڵەکانی شارەداریی مەریوان لەسەر ڕشتنی زبڵ و پاش ماوەکانی ئەو شارە لە دۆڵی سماقان هاتووەتە ئاراوە.

PM:05:54:20/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌