چالاکێکی کرێکاری لە زیندانی سنە ئازاد کرا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەكان، رۆژی چوارشەممە، 30 خاكەلێوە، "محەمەد رەزا ئاهەنگەر"، چالاكی كرێكاری خەڵكی شاری كامیاران، كە پێشووتر بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كرێكاری دەستبەسەركرابوو، لە تۆمەتانی تەبرەئە و لە زیندان ئازاد كرا.

جێگای ئاماژەیە: لە رۆژانی رابردووشدا، دوو چالاكی كرێكاری بە ناوەكانی "سەعید یوزی" خەڵكی شاری كامیاران، و "ساڵح ئەمانی" خەڵكی سنە بە دانانی بارمتەی 100میلیۆن ی لە زیندان ئازاد كران.

PM:04:52:20/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌