کامیاران، کرێکارێکی کورد گیانی لە دەستدا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کوردی خەڵکی گوندی "ئەڵک"ی سەر بە شاری کامیاران بە ناوی "ڕوستەم پیری"، ٣٣ ساڵ تەمەن لە کاتی کارکردن لە چاڵاوێک کەوتە ناو ئاوی چاڵاوەکە و خنکا.

شایەنی باسە، بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کار رۆژانە دەیان کرێکار لە سەرتاسەری ئێران دەبنە قوربانی رووداوی کار و گیانیان کە دەست دەدەن.


PM:04:32:20/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌