تەقینەوەی مین لە سەردەشت شارۆمەندێكی كوردی بریندار كرد

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەكان، رۆژی چوارشەممە، 30 خاكەلێوە، شارۆمەندێکی ٤٠ ساڵە بە ناوی "ح - پ"، خەڵكی گوندێكی سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی سەردەمی شەڕی 8ساڵەی ئێران و ئێراق، بە سەختی بریندار بوو .

جێگای ئاماژەیە: ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت و لە ئاكام دا چاویكی لە دەستدا. 

PM:03:27:20/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 46 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌