ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەكان، رۆژی دووشەممە،28ی خاكەلێوە، زیندانیەكی سیاسی كورد، بە ناوی "بەشیر پیرماوان"، خەڵكی گوندی تابعەی سەربە شاری ورمێ بە تۆمەتی هاوكاری لە گەڵ یەكێک لە حزبە رۆژهەڵاتییەكان سزای 5 ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەرداسەپا.
جێگای ئاماژەیە: ناوبرا مانگی رەشەممە ساڵی رابردوو لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا و ماوەی 12رۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانەی ئیتلاعات دابوو دواتریش رەوانەی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ كرا.