بنەماڵەی "ئەفشین سۆهراب‌زادە" لە لایەن ڕژیمەوە خرانە ژێر ئەزیەت و ئازارەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، چوارشەمە شەو، ٢٥ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە هێزە لیباس شەخسییەکانی ڕژیم بە هاوکاریی "عەباس غوڵامی" ناسراو بە عەباس لەک، مۆرەی ناوزڕاوی رژیم، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەفشین سۆهراب‌زادە چالاکی سیاسی کورد و ئەندامانی ئەو بنەماڵەیان دایە بەر ئەشکەنجە و ئازار، بە شێوەیەک کە دایکی ناوبراو دەست و سەری بریندار بووە.

ئەفشین سوهراب‌زادە بەندکراوی سیاسیی کورد کە پتر لە ٧ ساڵ لە زیندان بەسەری دەبرد، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مەرەخەسیی پێدرا و دواتر ئێرانی جێهێشت.

شایەنی باسە، ئەو هێزانە ڕایانگەیاندووە، لە ئەگەری هاوکاری نەکردنی بنەماڵەی سۆهراب‌زادە لەسەر چوونەدەرەوەی ئەفشین لە ئێران، ئاگر لە ماڵەکەیان بەر دەدەن.

PM:10:31:19/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌