کامیاران، چارەنووسی شارۆمەندێکی کورد نادیارە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی رژیم لە شاری کامیاران، شارۆمەندێکی کوردیان بە ناوی "محەممەد ڕەزا ئاهەنگەر" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

هەر لەم پەیوەندەدا، پاش بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی رۆڵەکەیان، هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

شایەنی باسە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێ لە دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی کوردستان دەستی پێکردووە.

PM:10:22:19/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌