هێزەکانی رژیم هەڵیانکوتایە سەر خەڵکی ناڕازی سەرشیوی مەریوان

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات، ئەمڕۆ یەكشەممە، ٢٩ ڕەشەممە، لە درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی سەرشێوی مەریوان لە ناڕەزایەتی بە گواستنەوەی شوێنی زبڵی ئەو شارە بۆ سەیرانگای سماقان، هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی رژیم هەڵیانکوتایە سەر ناڕازییان و پاش تەقە کردن و ئەزیەت و ئازاریان لە ئەنجامدا بڵاوەیان بە ناڕازییان کرد.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە رۆژی رابردوو، شەممە، ٢٨ رەشەممە، نزیکەی ٢٠ شارۆمەندی ناوچەکە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە خەڵکی ناوچەکە شەوانەش لە شوێنی ناڕەزایەتییەکە دەخەون بۆ ئەوەی شارەوانی زبڵ لەو ناوچەیە نەڕێژێت.



PM:10:11:19/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌