ئیلام، کرێکارێکی کورد بە رووداوی کار گیانی لە دەستدا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە چەند رۆژی رابردوودا، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری دێهلۆڕان لە کاتی کار کردن دا بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کار لە شەقامی ئازادی شاری ئیلام لە نهۆمی شەشەمی بینایەک کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.

جێگای ئاماژەیە، ئەم شارۆمەندە کوردە تەمەنی ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری دێهلۆڕان بووە و لیسانسی گرافیکی بووە کە بە هۆی نەبوونی کار رووی لە کاری کرێکاری کردووە.


PM:11:48:18/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌