لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، ٤٥٠ کەس لە ئێران بە رووداوی هاتووچۆ کوژراون و برینداربوون

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، "تەقی مێهری" بەرپرسی پۆلیسی ڕێگاوبانی ئێران ڕایگەیاند: تەنیا لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٥٠ شارۆمەند بە هۆی رووداوی هاتووچۆ لە رێگاوبانەکانی ئێران بوونەتە قوربانیی کە لەم رێژەیە ٥٠ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٤٠٠ کەسی دیکەشیان بە سەختی بریندار بوون. 

لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە نەورۆز و قەرەباڵغیی ڕیگاکان، هیچ بەرنامەیەک بۆ پێشگیری لە ڕووداوی هاتووچۆ لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە دانەڕێژراوە و ئەمەش بووەتە هۆی کەلکشانی رووداوی هاتووچۆ لە رێگاوبانەکانی ئێران.

PM:02:37:18/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌