ژینگەپارێزانی گەورەدێی کۆڵەسارە چالاکییەکیان بەڕێوەبرد

لە سەروبەندی نزیک بوونەوە لە نەورۆز چەند باڵەندەیەکیان ئازاد کرد و ئاگریان لە قەفەسەکانیان بەردا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەوڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی هەینی ٢٧ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە ژینگەدۆستانی گەورە دێی کۆڵەسارەی سەر بە شاری کامیاران لە چالاکییەکدا دەستیاندایە ئازاد کردنی چەند کەوێک و سووتاندنی قەفەسەکانیان.

هەر لەم پەیوەندەدا، سەرچاوەکە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند: ئەم چالاکییە لە ژێر دروشمی "ژیانی ئازاد مافی هەر بۆنەوەرێکە و دەبێت ڕێزی لێ بگرین".

شایەنی باسە، ئەم هەوڵە هاوکات بوو لەگەڵ ٢٧ی ڕەشەممە ساڵیادی کیمیابارانی شارە هەڵەبجە و گیانبەختکردووانی گوردانی شوان.

PM:01:58:18/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 371 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌