فێستیڤاڵی "پەیکەرەی بەفرین" لە مەریوان بەڕێوەچوو

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕؤ هەینی، ٢٩ رێبەندان، کاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ، بە مەبەستی شادی و خۆشی شارۆمەندان، هەیئەتی یارییە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان هەستا بە سازکردنی فێستیڤاڵی "پەیکەرەی بەفرین" لە شاری مەریوان و خەڵات بەخشین بە براوەکانی ئەم فێستیڤاڵە.

جێگای ئاماژەیە، ئەم فێستیڤاڵە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە شارۆمەندانی شاری مەریوان لە پاڵ هۆتێل زرێباری ئەو شارە بەڕێوەچوو.



PM:10:07:17/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌