لاوێکی ئیلامی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، رۆژی سێشەممە، ٢٦ی رێبەندان، لە درێژەی خۆکوژی شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی کوردستان بە هۆی گوشاری ئابووری و کێشە کۆمەڵایەتییەکان، لاوێكی ٢٦ساڵەی ئیلامی بە هۆی هەژاری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئیلام دووهەمین سەرچاوەی نەوتی هەیە لە ئێران بەڵام بە هۆی نەبوونی ژێرخانە ئابوورییەکان لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێرانە.

هەر لە درێژەی شەپۆلی خۆکوژیەکان، لە چەند رۆژی رابردوودا، نیعمەت نەقشبەندی، ٥٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی ناوچەی دوریسانی سەر بە شاری پاوە بە هۆی گوشاری ئابووری دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


PM:02:40:15/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌