ئەزیەت و ئازاری خەڵکی دێولان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ماوەی چەند رۆژێكە هێزەکانی ئیتلاعاتی دێولان گەورەدێی قوریچیای سەر بە شاری دێولانیان گەمارۆداوە و بە خەڵکی ناوچەکەیان راگەیاندووە هەر چەشنە چالاکییەکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە هەوڵە دژی ئەمنیەتیی نەتەوەیی و بۆیە بە توندترین شێوە بەرەوڕووی دەبینەوە.

هێزەکانی رژیم لە درێژەی قسەکانیان هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لە لاوانی ئەم گوندە کرد.

جێگای ئاماژەیە، چالاکی بەربڵاوی تەبلیغی تێکۆشەرانی کۆمەڵە لە شاروشارۆچکەکانی کوردستان هێزەکانی رژیمی تووشی نیگەرانی کردووە.
 

AM:11:53:15/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 347 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌