دوکتورێكی مەریوان هەڵمەتێكی مرۆڤدۆستانەی بەڕێوەبرد

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێك کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا، دوکتور دانیال شەریفی دوکتوری ئۆرتۆپێدی لە گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان لە هەوڵێکی خۆبەخشانەدا رۆژێکی دانا کە بە بێ وەرگرتنی پوڵی ویزیت چاوی بە نەخۆشەکانی بکەوێت.

ئێمەش لێرەوە وەک ئاسۆی رۆژهەڵات دەست خۆشی لەو هەوڵە مرۆڤدۆستانە و خۆبەخشانەی دوکتور دانیال دەکەین و هیوادارین نموونەی دوکتور دانیال لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا زۆر بێت.






AM:11:02:14/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌