کوژران و برینداربوونی ٥ کۆڵبەری کورد لە سەڵماس و سەردەشت

لە دوو رۆژی رابردووەوە ٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی سەڵماس و سەردەشت کوژراون و برینداربوون 

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، رۆژانی ٢٣ و ٢٤ رێبەندان، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان لە سنوورەکانی سەڵماس و سەردەشت ٢ کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا و ٣ کۆڵبەری تریش بە سەختی برینداربوون.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی کوژراوەکانی "داریوش پاشایی و خەسرەو کازمی" و بریندارەکانی "ئازاد عەلیزادە، فارس مامەندی و خالید قارەمانی" راگەیاندووە کە یەکێك لە بریندارەکان بە ناوی "خالید قارەمانی" خەڵکی شاری پیرانشارە کە لە سنووری سەردەشت برینداربووە و ئێستاکە لە نەخۆشخانەی ورمێ لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.




PM:03:35:13/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌