کۆماری ئیسلامی هەوڵێکی بەسیجگیری لە ناوچەی سندووسی نەغەدە دەست پێکردووە

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزەکانی رژیم لە گوندی خەلیفەلیانی سەر بە ناوچەی سندووسی نەغەدە هەوڵێکی تازەیان بۆ بەسیجگیری خەڵکی ناوچەکە دەست پێ کردووە و بە هەڕەشە و ئەزیەت و ئازار، خەڵکی ئەو گوندەیان ناچار کردووە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و هاوکاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان بکەن.

بە پێی سەرچاوەکە، ئەم هەوڵەی هێزەکانی رژیم لە گەڵ توڕەیی خەڵکی گوندی خەلیفەلیان بەرەرڕوو بووەتەوە و پیلانەکەی رژیمیش بۆ بەسیجگیری لە ناوچەکە بێ ئاکام ماوەتەوە.

PM:12:23:13/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌