کچە خوێندکارێکی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە، ٢٣ رێبەندان، کچە خوێندکارێكی مەهابادی بە ناوی "پەریا محەمەد شێخە" بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی دایە خۆکوژی و لە رێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی سەرچاوەکە، پەریا ماوەی چەند مانگێک بووە هاوسەرگیری کردووە و بە هۆی کێشەی خێزانی دەستی بۆ خۆکوژی بردووە.

جێگای ئاماژەیە، پەریا محەمەدشێخە، تەمەنی ٢٢ ساڵ و خوێندکاری رشتەی حسابداری لە زانستگای ئازادی مەهاباد بووە.



AM:11:54:13/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 1261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌