سەربەخۆیی وزەی ئەمریكا و كاریگەرییەكانی لەسەر پرسی كورد

سەلاح بایەزیدی

لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، لەكاتێكدا كێشەی كورد وەك فاكتۆرێكی گرنگی هەرێمی بەرەوپێشچوونی زۆری بە خۆیەوە بێنیوە و زۆر كەس پێشبینی ئەوە دەكات لە چەند ساڵی داهاتوودا، سیاسەتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گرنگی زۆرتری پێبدرێت، بەڵام داڕشتنی سیاسەتێكی نوێی وزە كە ئەو وڵاتە بڕیاری لەسەر داوە، دەتوانێت كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كێشەی كورد هەبێت. چاوەڕوان دەكرێت لە سەردەمی ئیدارەی سەرۆك كۆمار ترامپ و بەڵینییەكانی ناوبراودا بو بەھێزتركردنی ئابووریی ناوخۆیی و رەچاوكردنی سیاسەتی "پرۆتكشەنیزم" ئەو پلانەنە بە گەرم و گوڕییەكی زۆرترەوە درێژەی پێبدرێت. بە ئیدارەی نوێی واشنگتۆن كە چەند رۆژی داھاتوو دەست بەكار دەبێت و ئەوەی ئیستەیشەوە لەسەر ئەوە كۆكن كە پێویستیی ئابووریی ئەمریكا بە هاوردەكردنی نەوت لە دەرەوە بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام وەك خالێكی لاوازی ئەو وەڵاتە بووە و هۆكارێكیش بووە بۆ پەڵكێش كردنی هەرچی زۆرتری ئەو وڵاتە لە كێشە و ناكۆكییەكانی ئەو ناوچە ئاڵۆزە و بەردەوام سەربەخۆیی تەواوی وزە و پشت بەستن بە نەوتی ناوخۆیی خولیا و خەونی هەموو حكوومەتەكانی ئەمریكا بە تایبەت لە نێو سەدەی رابردوودا بووە. هەر بۆیە حكوومەتی ئەمریكا بریاری دابوو لە ماوەی سێ ساڵدا (لە ٢٠۱٦ بۆ ٢٠١۸ ) ئەو خەونە لە مێژینەیە بهێنیتەدی و ئێتر ئەمریكا لە كۆتایی سالێ ٢٠١٧دا تەواو پشت بە بەرهەمی خۆماڵی وزە ببستێت. بەپێی پلانی دارێژراو كە بە دوو قۆناغ ئەو سیاسەتە جێبەجی دەبێت: یەكەم، لە ماوەی سی ساڵی داهاتوودا، دەبێت بەرە بەرە ئاستی هاوردەكردنی نەوت لە وڵاتانی ئۆپێك (بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) كەم بكریتەوە و زۆرترین ئاستی هاوردەكردن لە ولاتی دراوسێ و هاوپەیمان كەنەدا بێت كە ئیستا رۆژانە ٢ ملیۆن و ٤٠٠ بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریكا دەكات، دووەم دەبیت لە ریگەی پەرەپێدان بە كیلگەكانی نەوتی هەرێمی ئالاسكا و كەنداوی مەكسیك لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا، ئاستی هاوردەكردنی نەوت بگاتە سیفر لە كۆتایی ساڵی ٢٠١۸. ئەگەر ئەم پلانە سەركەوتوو بێت، دەكرێت بە دوو بار كاریگەری لەسەر كێشەی كوردە هەبێت، 1- ئەمریكا لە ساڵی ٢٠١۸دا بەهۆێ سەربەخۆیی تەواوی وزەوە چێتر وەكوو ئاستی جاران گرنگی بە كێشە هەرێمییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادات و بەوە كیشەی كورد ناچێتە خانەی تایبەتمەندی بۆ ئەو وڵاتە، 2- یان لە حالەتێكی دیكەدا بە هۆی سەربەخۆیی وەزە، ئەمریكا زۆر بە دەست و باڵێكی كراوەتر دەتوانیت كاریگەری لەسەر كێشەی كورد هەبێت، بەبێ ئەوە و بەهۆی پێویستیی بە نەوتی هێندیك وڵاتی هەرێمی خۆیەوە خۆی لە كێشەی كورد بدزیتەوە.


PM:09:54:04/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌