چوار شارۆمەندی کورد لە سەقز دەستبەسەرکران

چوار شارۆمەندی کوردی سەقزی لە لایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر کران

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵي بڵاوکراوەکان، رۆژی دووشەممە، ٢٠ بەفرانبار، چوار شارۆمەندی کوردی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی "ئیرەج شاهی، کوڕی موراد"، سامڕان عەلایی، کوڕی تۆفیق، سمکۆ حەسەن زادە، کوڕی جەلیل" و "ئارمان کەریمپوور، کوڕی ئەبوبەکر" بە هۆیەکی نادیار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش ئەزیەت و ئازارێکی زۆر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

جێگای ئاماژەیە، دوای ئەوەی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان چەندین جار سەردانی ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتییەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.



PM:09:41:11/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌