بەندکراوێک لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا

لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ شارۆمەندێک لەسێدارەدرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی هێرانا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ی بەفرانبار، بەندکراوێک بە ناوی "ناسر سوڵتانی" خەڵکی شاری میاندواو بە تۆمەتی کوشتن لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لەسێدارە درا.

هەر لەم پەیوەندەدا، هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی "ناسر سوڵتانی" بڕیار بوو دوو زیندانی دیکەش بە ناوەکانی: "زارا محەممەدپوور" خەڵکی مەهاباد و "محەممەد ڕەسووڵ هەشتیانی" خەڵکی شاری ورمێ حوکمی ئێعدامەکەیان بەڕێوە بچێت، بەڵام بۆ ماوەی کاتی حوکمەکەیان راگیرا.


PM:08:40:11/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌