کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کرد

هەیئەتێکی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێکی نیشتمانی کوردستانی کرد لە شاری سلێمانی و لە گەڵ بەڕێز مەلا بەختیار چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک كە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ بەفرانبار، هەیئەتێکی كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات پێكهاتوو لە بەڕێزان "سەرگوڵ میرزایی، شەیدا مستەفا، كەژاڵ رازدار و مەعسومە عەزیزی" سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد لە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەڕێز مەلا بەختیار ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە و کۆمەڵێک پرسی گرینگیان تاووتوێ کرد.

پێویستە ئاماژە بکرێت، لەم چاوپێكەوتنەدا پاش قسە کردن لە سەر بەرنامە و پڕۆگرامی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات بۆ داهاتوو، پرسی هاوکاری بوو بە تەوەرێكی تری باسەکە و بەڕێز مەلا بەختیاریش بە ناوی خۆی و یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر چەشنە هاوکارییەک.

PM:07:26:11/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 1118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌