کرێکارانی شارەوانی کوزەرانی کرماشان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، رۆژی سێشەممە، ٢١ بەفرانبار، کۆمەڵێک لە کرێكارانی فەزای سەوزی شارەداری ناوچەی کوزەرانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی دواخرانی پێنج مانگی حەقدەستەکانیان لە بەردەم شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

جێگای ئاماژەیە، کرێکارانی ناڕازی رایانگەیاندووە: پێنج مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و هاوکات حەقی بیمەشیان پێ نەدراوە بۆیە تا وەرگرتنی حەقدەستەکانیان و وڵامدانەوە بە داخوازییەکانیان لە مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبن.


PM:12:15:11/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 259 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌