دیاردەی پەراوێزنشینی لە ئێران پەرەی سەندووە

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، رۆژی سێشەممە، ٢١ بەفرانبار، ئەنوشیروان بەندپەی، یەکێک لە بەرپرسانی بێهزیستی ئێران رایگەیاند: ئاماری پەراوێزنشینی لە ئێران سنووری ١٣ میلیۆنی تێپەڕاندووە و ئیستاکە لە پاڕیزگا جۆراوجۆرەکانی ئێران ١٢ تا ١٣ میلیۆن شارۆمەندی پەراوێزنشین بوونی هەیە.

هەر لەو پەیوەندەدا، عەباس ئاخوندی وەزیری رێگاوبانی ئێرانیش پێشووتر رایگەیاندبوو: ئاماری پەراوێزنشینی لە ئێران روو لە هەڵکشانە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تا سنووری ١٩ میلیۆنی هەیە.

ناوبراو هۆکارە سەرەکییەکانی پەراوێزنشینی لە ئێرانی بۆ هەژاری لە رادەبەدەر، پەرەسەندنی بێکاری و ئاستی نزمی پەروەردە گەڕاندەوە.



AM:11:57:11/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌