نووسەرێكی بۆكانی چالاکییەکی فەرهەنگی ئەنجامدا

"شەپۆل مەجیدپوور" كتێبەكانی خۆی لە شوێنە گشتییەكان بڵاو كردەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێك كە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەییشتووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نووسەر و چالاكی فەرهەنگیی شاری بۆكان "شەپۆل مەجیدپوور" دەستی دایە بڵاوكردنەوەی كتێبەكانی خۆی لە شوێنە گشتییەكانی ئەو شارە و ڕایگەیاند: ئامانجم لەم كارە پەرەپێدانی ڕێژەی خوێندنەوەی کتێبە لەم شارە.

ناوبراو هەر لەم پەیوەندەدا راشیگەیاند: لە وڵاتە ئوروپاییەکان، لە شوێنە قەرەباڵغ و گشتییەكان بنكەی بڵاوكردنەوەی كتێب هەیە و شارۆمەندان لەو ماوەیەی كە لەو شوێنانە بەسەر دەبەن دەست دەكەن بە خوێندنەوەی كتێب و كاتەكانیان بەو شێوەیە بەسەر دەبەن

شایەنی باسە، ئەم چالاكییە پێشوازیی بەربڵاوی خەڵكی شاری بۆكانی بەدواوە بوو و بڕیارە بەشێوەیەكی بەربڵاوتر پەرەی پێ بدرێت.


PM:04:46:09/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 347 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌