هاجەر پیری پاش شەش رۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ بەفرانبار،  هاجەر پیری زیندانی سیاسی كوردی خەڵكی شاری نەغەدە و دەستبەسەر لە زیندانی شاری تەورێز كە لە  رۆژی سێشەممە، ١٤ بەفرانبارەوە، لە ناڕەزایەتی بە  باروودۆخی خراپی زیندان و دۆخی نالەباری تەندروستی و گواستنەوەی بۆ بەندی تاوانبارانی مەترسیدار دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن، دوای گواستنەوەی بۆ بەندێكی تر و وڵامدانەوە بە داخوازییەكانی كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێنا.

جێگای ئاماژەیە، هاجەر پیری، ٣٣ ساڵ تەمەن و خەڵكی شاری نەغەدەیە كە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی بە تۆمەتی چالاكی سیاسی لە رێگای هاوكاری لە گەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان لە شاری نەغەدە دەستبەسەر و سزای ١٧ ساڵ زیندان و دورخستنەوە بۆ زیندانی كرمانی بە سەر داسەپا، ناوبراو ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانبار، دوایی ٩ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەی شاری كرمان، گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری تەورێز.

PM:03:54:09/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌