پیسبوونی هەوا لە ورمێ کێشەی بۆ شارۆمەندان درووست کردووە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ، دوشەممە، ٢٠ی بەفرانبار، بەهۆی پیسبوونی کەش و هەوا لە شاری ورمێ زۆرێک لە ناوەندە ئیداریی و قوتابخانەکانی ئەو شارە داخراون و زۆرێک لە شارۆمەندانیش لە چوونەسەر کار خۆیان بواردووە.

جێگای ئاماژەیە، ئەم حاڵەتە بووەتە هۆی نەخۆش کەوتنی بەشێک لە شارۆمەندانی ئەو شارە و کێشەی بەو شارۆمەندانە دروست کردووە کە بە نەخۆشی هەناسەوە دەناڵێنن.

PM:01:52:09/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌