دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێك کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە، ١٨ بەفرانبار، دایە زارا خودامورادپوور، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، هاورێ "جەمشید ناوە" و هاوڕێ جەلال ناوە" کادر و ئەندامی خۆشەویستی کۆمەڵە بە هۆی نەخۆشی لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە زارا لەو دایکە شۆڕشگێڕانەی کوردستان بوو کە ئاوات و ئارەزووی سەرکەوتنی بزوتنەوەی کوردستان بوو و هاوکات شان بە شانی رۆڵەکانی لەم شۆڕشەدا بەشدار بوو و بە هەر شێوەیەک بۆی کرابایە یارمەتی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی دەدا.

هەر بەم بۆنەوە ئێمەش وەک کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی ناوە و بە تایبەت هاوڕێ و هاوسەنگەرمان کاک جەلال ناوە کادر و ئەندامی دڵسۆزی کۆمەڵە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

PM:12:07:09/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌