هاشمی رەفسەنجانی گیانی لە دەستدا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، چەند خولەک لەوە پێش، عەلی ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی بەرپرسی بەرژەوەندە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی نەخۆشی دڵ لە نەخۆشخانەی تەجریشی شاری تاران لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا گیانی لە دەستدا.

هەر وەک لە سەرچاوەکان ئاماژەی پێ کراوە ناوبراو ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆی نەخۆشییەکەی گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانە.

پێویستە ئاماژە بکرێت، عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی یەکەمین بەرپرسی پەڕلەمانی ئێران و چوارەمین سەرۆک کۆماری ئێران و یەکێک لە مۆرە دیار و بەرچاوەکانی کۆماری ئیسلامی بوو کە دەوری سەرەکی لە درێژکردنی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، شەپۆلی گەورەی ئیعدامەکانی دەیەی شەستی هەتاوی، قەتڵە زنجیرەییەکان، تیرۆر لە دەرەوەی سنوورەکان و دەیان رووداوی دڵتەزێنی وەک قاڕنا و قەڵاتان لە کوردستان بوو.

هاشمی رەفسەنجانی لە خولی هەشتەمی سەرۆک کۆماری ئێران بە هۆی کێشەکانی لە گەڵ باڵی بناژوێ خواز رەدی سەڵاحییەت کرا، ناوبراو بە هۆی نزیکایەتی لە باڵی رێفۆرمخوازی ئێران بەردەوام لە کێشە و ململانێ دابوو لە گەڵ باڵی بناژوێخواز و رێبەری کۆماری ئیسلامی.





PM:07:39:08/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌