زیندانییەکی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرت

 ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، هاجەر پیری زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە و دەستبەسەر لە زیندانی شاری تەورێز لە رۆژی سێشەممە، ١٤ بەفرانبارەوە، لە ناڕەزایەتی بە  باروودۆخی خراپی زیندان و دۆخی نالەباری تەندروستی و گواستنەوەی بۆ بەندی تاوانبارانی مەترسیدار دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و ئەمڕۆ، شەممە، ١٨ بەفرانبار، ٤ رۆژ بە سەر مانگرتن لە خواردنیدا تێپەڕ دەبێت.

جێگای ئاماژەیە، هاجەر پیری، ٣٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری نەغەدەیە کە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لە رێگای هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە شاری نەغەدە دەستبەسەر و سزای ١٧ ساڵ زیندان و دورخستنەوە بۆ زیندانی کرمانی بە سەر داسەپا، ناوبراو ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانبار، دوایی ٩ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەی شاری کرمان، گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری تەورێز.



PM:05:50:07/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌