وەفدێکی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات سەردانی سەرکردایەتی پارتییان کرد

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات ئەمرۆ چوارشەممە، ٤ ژانویە، لێژەنەیەک لە لایەن ئەو رێکخراوە سەردانی شێخ "ئەدهەم بارزانی" ئەندامی سەرکردایەتی و دەفتەر سیاسی پارتی لە سنووری سلێمانییان کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا باس لەسەر چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان کراو و وێڕای پێشوازی گەرم و گۆڕ لەلایەن بەرێزیانەوە لەسەر هاوکاری و چالاکی هاوبەش لە بەشی جەماوەرە پیشەییەکان و لە بەرژەوەندی گەلی کورد رێکەوتن.

PM:11:20:04/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 1264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌