برای گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد

کاک شەریف شەریفی برای هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە هاوڕێ جەلال شەریفی و هاوڕێ فەڕەح شەریفی ئەندام و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە شاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد 

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵمان پێ گەیشت کە کاک شەریف شەریفی برای هاوڕیی گیانبەختکردوومان جەلال شەریفی و هاوڕێ فەرەح شەریفی ئەندام و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە شاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

کاک شەریف بە هۆی شۆڕشگێڕبوونی بنەماڵەکەی سەرەڕای نەخۆش بوونی بەردەوام لە ژێر زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان دابوو.

ئێمەش وەک کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شەریفی و بە تایبەت هاوڕێ و هاوسەنگەرمان فەرەح شەریفی لە ناو ریزەکانی کۆمەڵە دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.


PM:04:16:28/12/2016




ئه‌م بابه‌ته 538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌