دوو تەقینەوەی گەورە لە بارەگای "حدک" روویدا

دوو تەقینەوەی گەورە بارەگای حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی لە شاری کۆیە هەژاند کە بە هۆیەوە دەیان کادر و ئەندامی ئەو حیزبە شەهید و برینداربوون

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە هەر ئێستا بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، کاتژمێرێک لەوە پێش، واتە شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە، ٣٠ سەرماوەز، لە کاتی تەواوبوونی رێوڕەسمی شەوی یەڵدا، دوو تەقینەوەی گەورە لە بارەگای حیزبی دیمۆکراتی کوردستان "قەڵا" روویدا کە بە هۆیەوە دەیان کادر و ئەندامی ئەو حیزبە شەهید و بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە شوێنی رووداوەکە بە ئاسۆی رۆژهەڵاتی راگەیاند: تەقینەوەی یەکەم لە بەردەم بارەگای ئەو حیزبە روویداوە و لە کاتی کۆبوونەوەی پێشمەرگە و ئەندامانی ئەو حیزبە تەقینەوەی دووهەمیش روویداوە.

سەرچاوەکە لە دریژەدا وتی: چەند کەس لە شەهیدەکان بە تەواوی سووتاون.

هەر لەو پەیوەندەدا ماڵپەڕی رۆژی کورد بڵاوی کردووەتەوە کە تا ئێستا ١٥ پێشمەرگە شەهید و برینداربوون بەڵام تا ئێستا بە روونی ئاشکرا نەکراوە کە ژمارەی قوربانی و بریندارەکان چەند کەسە.

لە ئەگەری پشتراست کردنەوەی ژمارەی قوربانیان و بریندارەکان ئاسۆی رۆژهەڵات زانیاری تازە بڵاو دەکاتەوە.


PM:11:27:20/12/2016




ئه‌م بابه‌ته 966 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌